کاریگەری خاک لەسەر کشتوکاڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-21-21:24:00 - کۆدی بابەت: 3514
کاریگەری خاک لەسەر کشتوکاڵ
کشتوکاڵ

ئەو خاکەی ڕێژەی قوڕی زۆر بێت قوڕاوییە (گڵییە)، ئەم جیاوازی خاکەیش دەبێتە هۆی جیاوازی بەروبووم. بۆ نموونە سەوزە لە خاکی لماویدا باشتر دەبێت

ناوه‌ڕۆك

کاریگەری خاک

خاک تەنێکە کارلێککردنێکی خۆیی تێدایە کە لە نوێبوونەوە و بەرەو پێشچووندایە، ئەو دەنکۆڵانەی لێی پێکهاتووە قەبارە و ڕێژەشیان جیاوازە و پێیان دەوترێت لم و قوڕ (گڵ) و لیتە. ڕێژەی هەرکام لەمانە زیاتر بێت خاکەکە بەوەوە ناودەبرێت. لەسەر ئەم بنەڕەتە ئەو خاکەی ڕێژەی لمی تێدا زۆر بێت لماوییە. ئەو خاکەی ڕێژەی قوڕی زۆر بێت قوڕاوییە (گڵییە)، ئەم جیاوازی خاکەیش دەبێتە هۆی جیاوازی بەروبووم. بۆ نموونە سەوزە لە خاکی لماویدا باشتر دەبێت لە کاتێکدا برنج لە خاکێکدا قوڕ (گڵ)ـی زۆر بێت باشتر دەڕوێت، هەروەها گەنمیش لەو خاکەدا باشتر دەبێت کە جۆری زەوییەکەی تێکەڵەیە، پێکهاتنی خاکیش تەنها بەند نییە بەو دۆخی ڕەقییەوە کە لەو دەنکۆڵانەی باسمان کرد و لەو ماددە ئەندامییانە پێک هاتبێت، بەڵکو دۆخی شلیش کە پێک دەهێنێت ئاڵوگۆڕکاری ئایۆناتی تێدایە و  پێی دەوترێت (پوختەی خاک)، هەروەها دۆخی گازیش هەوای زەوی دەگرێتەوە، ڕێژەی پێکهاتنی هەواش بەو پێیە دەگۆڕێت، چەند لەو ئۆکسجینەی کە تێیدایە گیانلەبەرە وردیلەکانی زەوی بەکاری دێنن. بۆ ئەوەی ڕێژەی ئۆکسجین لە خاکدا زیاتر بێت دەبێت بکێڵرێت و هەڵبگێڕێتەوە. هەروهها خاک هەندێک گیانلەبەری سەرەتایی قەبارە بچووک و بەکتریا و کرمی زەوی و مێروو و قەوزە و کەڕووی تێدایە. گیانلەبەری خاکە کارێکی گرنگی هەیە بۆ سەرکەوتنی کشتوکال، ئەمانە دەژین و زاوزێ دەکەن و دەخۆن و دەمرن و شی دەبنەوە تا لە ئەنجامدا ئەو ماددە ئاڵۆزە پێک دەهێنێت کە پێی دەوترێت خاک. ڕەوشی کیمیاوی و فیزیاوی خاک کار دەکاتە سەر کشتوکاڵ، کارلێکردنی خاک (خەست بوونەوەی ئایۆنی هایدرۆجین) چەشنی ئەو بەروبوومە دیاری دەکات کە هەیە. لەبەر ئەوەی ژمارەی هایدرۆجینی خاک دەخەمڵێنرێت، لەبەر ئەو بنەمایەش چەشنەکانی خاک دابەش دەکرێن بۆ ترشەڵۆک کە ژمارەی هایدرۆجینی کەمە و بەکەڵکی چەشنی تایبەتی کشتوکاڵ دێت وەک پەتاتەی شیرین وە چەشنی (تفت) کە ئەم ژمارەیەی بەرزە و بۆ کشتوکاڵیش زۆر بەکەڵک نایەت، وە چەشنی (هاوسەنگ) ئەگەر ژمارەی هایدرۆجینی (٧) بێت کە زۆر بۆ کشتوکاڵ بەکەڵک دیت بەتایبەتی گەن، هەروەها خاک چەند ڕەگەزی خواردەمەنی ئەندامی یان کانزاییان تێدا دەبێت، ئەوەندە کار دەکاتە سەر توانای کشتوکاڵ. چەندیش دەوڵەمەند بێت لەم ڕەگەزانەدا ئەوەندە بەپیتی خاک نیشان دەدات و دەشتوانین بەم جۆرە پێناسی بکەین و بڵێین، خاک چەند توانای هەیە ڕەگەزەکانی خواردەمەنی پێویست بدات بە ڕووەک لە سایەی گەرما و ڕووناکی و شێی ئاساییدا، بەروبوومیش وەک یەک پێویستی بە ڕەگەزی خواردەمەنی نییە.
ئەگەر خاک ئەم ڕەگەزانەی کەم بوو ئەوا دەبێت پەین و بە پیتگەری کیمیاوی بۆ بەکار بهێنرێت.


سەرچاوەکان



2624 بینین